ڕۆژی شەممە ٢٥ی مانگی پووشپەڕ، دوو كه‌س بە ناوەکانی “تاهیر کەتانی” و “ئەمیر بابۆلی” خەڵکی گوندی “لەج“ی سه‌ر به شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکران.
بە پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزە ئەمنییەکان ئەو دوو كه‌سه‌یان بەبێ بەڵگەی یاسایی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە. جێگای ئاماژه‌یه كه تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەركران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و كه‌سانه هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستا نییه.