کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژەی گوشارەکانی ڕژیم بۆ سەر ئەندامانی بنەماڵە دادخوازەکان لە ئێران

درێژەی گوشارەکانی ڕژیم بۆ سەر ئەندامانی بنەماڵە دادخوازەکان لە ئێران

بەیانی سێشەممە ٧ی ڕەزبەر، “مونا مەحموودیان” هاوسەری “ئیبراهیم مستەفاپوور” یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ئەو هاووڵاتییە بە هێرشی هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بۆ سەر شوێنی کارەکەی لە شارستانی بابول، بەوپەڕی توندوتیژییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتووخانە ئەمنیەکانی ڕژیم کراوە. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لە بەردەستدا نییە و لە مافی پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.