بەپێی ڕاپۆرتەکان، “ڕەزا بەبرنەژاد” بەندکراوی سیاسی، سەرەڕای کۆتایی هاتنی ماوەی بەندکرانەکەی، لە زیندانەکانی ڕژیم ئازاد نەکراوە و بنەماڵەکەی لە ژێر گوشاری توندی ناوەندە ئەمنیەکاندان.
ئەو هاووڵاتییەی خەڵکی شارستانی “قوچان” سەر بە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی، سەرەتای ڕێکەوتی ٣١ی گوڵانی ١٤٠٣ی هەتاوی و پاش بڵاوکردنەوەی بابەتێک سەبارەت بە کوژرانی “ئیبراهیم ڕەئیسی” سەرۆک کۆماری پێشووی کۆماری ئیسلامی، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکرا. ناوبراو پاشان لە لایەن دادگا ئینقلابی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە، بە تۆمەتی “کۆبوونەوە و هاوپەیمانی دژبە ئەمنیەتی وڵات، ئەندامتی گروپە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی و هەروەها تەبلیغ دژ بە ڕژیم“، ڕۆبەڕۆی حوکمی قورسی قەزایی بووەتەوە کە دواتر حوکمەکەی کەمتر کراوە.
