کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی وتووێژی ئاشتی له‌ ئه‌فغانستان و چوونه‌سه‌ره‌وی كوشتاری كه‌سانی مه‌ده‌نی

له‌ حاڵێكدا كه‌ سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵنێری باس له‌ ده‌ستپێكی وتووێژ له‌ نێوان تاڵه‌بان حكوومه‌تی ئه‌فغانستان ده‌كه‌ن، ته‌نیا له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌، ١٠ كه‌سی مه‌ده‌نی به‌هۆی هێرشه‌كانی تاڵه‌بانه‌وه‌ كوژران.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، له‌م ڕۆژه‌دا، له‌ ویلایه‌تی “پراوان” كه‌سێك، له‌ “هه‌رات” ٦كه‌س، و له‌ “كاپیسا”ش ٤ كه‌س له‌لایه‌ن هێزه‌كانی تاڵه‌بانه‌وه‌ كوژراون. ئه‌م هه‌واڵه‌ ته‌نیا یه‌ك ڕۆژ دوای ئه‌وه‌ بڵاو بۆوه‌ كه‌ سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵنێری باسیان له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵه‌بان و هه‌یئه‌تی وتووێژی ئه‌فغانستان بۆسه‌ر مێزی وتووێژ كرد. شایانی باسه‌ ئه‌م دیداره‌ پاش تێپه‌ڕینی ٣٨ ڕۆژ له‌ قۆناغی دووهه‌می وتووێژه‌كانی ناسراو به‌ “بین الافغان” ئه‌نجام دراوه‌. به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌یئه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ ئه‌فغانستان، توندوتیژییه‌كان له‌ ده‌وره‌یه‌كدا كه‌ هه‌ر دوو لایه‌ن له‌ حاڵی وتووێژ دان، زیادیان كردووه‌. ئه‌م هه‌یئه‌ته‌ له‌ ڕاپۆرتێكدا كه‌ به‌ تازه‌یی بڵاوبۆوه‌ته‌وه‌، ژماره‌ی كه‌سانی مه‌ده‌نی كه‌ له‌ ساڵی ٢٠٢٠دا به‌هۆی توندوتیژیی نیزامی له‌ ئه‌فغانستان كوژراون، ٣ هه‌زار و ٣٥ كه‌س و ژماره‌ی برینداربووانیشی ٥ هه‌زار و ٧٨٥ كه‌س ڕاگه‌یاندووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

جێگیركردنی هێزێكی زۆری نیزامی له‌ مه‌یدان ئێقباڵی سنه‌

-

پۆلۆمپ كردنی چه‌ندین یه‌كه‌ی سنفی له‌ شاری سنه‌

-

گواستنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی چه‌ك و چۆڵ بۆ ناوچه‌ جیاوازه‌كانی كوردستان و ئێران

-

له‌ناوبردنی ژینگه‌ی كوردستان له‌لایه‌ن دۆژمنانی سرووشت

-

سەپاندنی سزای بەندکران بەسەر “ئەمجەد ساڵحزادە” له‌ سەقز

-

خه‌باتی به‌رده‌وامی ژنانی به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی ئێران دژبه‌ حیجابی ئیجباری

-