ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له حاڵێكدا كه ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، هه‌روا به‌رده‌وامن له كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی شووش، وه‌زیری ئابووری و سه‌رۆكی نووسینگه‌ی سه‌رۆك كۆماری ڕژیم، له‌گه‌ڵ خواستی له‌سه‌ر كار لابردنی خاوه‌نانی ئه‌م شیركه‌ته، دژایه‌تیان كردووه.
كرێكارانی ناڕازیی ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی خه‌رمانان هه‌ر وه‌ك ڕۆژانی ڕابردوو، له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی شووش ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌كانی بۆ سه‌ر كار، لابردنی “ئۆمید ئه‌سه‌دبه‌یگی و مێهرداد ڕۆسته‌می” و سپاردنی شیركه‌ت به كه‌رتی ده‌وڵه‌تی بوون. كرێكارانی ناڕازیی هه‌روه‌ها خوازیاری، گۆڕینی قه‌رارداده‌كانیان و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌سه‌دبه‌یگی و هاوده‌سته‌كانی بوون. شایانی باسه، دیوانی ژمێریاری حه‌فته‌ی ڕابردوو، ده‌نگی به نه‌بوونی شایسته‌یی خاوه‌نانی شیركه‌تی هه‌فت ته‌په دابوو و خوازیاری وه‌رگرتنه‌وه‌ی شیركه‌ت له‌وان ببوو، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌م بڕیاره دژایه‌تی كردووه و ئه‌مه‌ی به پێچه‌وانه‌ی یاساكانی خسووسی سازی ناوبردووه.