كرێكارانی كارخانه‌كانی سیمانی كارون و لارستان له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان به ئێختلاس و دزی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م دوو كارخانه‌یه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه خوازیاری ناردنی په‌روه‌ندی تاوانه‌كانی ناوبراو بۆ ناوه‌ندی قه‌زایی بوون.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێشووی كارخانه‌ی سیمانی كارون، هه‌موو مانگێك به كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی لارستان فه‌رمانی ده‌كرد كه بچن له بانكی سادرات لقی مه‌یدانی “موحسێنی” له تاران كارتی یه‌ك ملیۆن تمه‌نی وه‌رگرن، به‌ڵام هه‌تا ئێستا دیار نییه كه ئه‌م كارتانه به چ مه‌به‌ستێك و له كوێ خه‌رج كراون. ده‌شڵێن: ئه‌مه له كاتێكدایه كه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كارخانه به بیانووی نه‌بوونی نه‌ختینه، خۆ له په‌رداخت كردنی بڕی ٤ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكارانی ئه‌م دوو كارخانه‌یه ده‌بوێرێت.