ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی خه‌رمانان به‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی كارخانه‌ی كۆنتۆرسازیی قه‌زوێن له به‌رامبه‌ر بینای دادگوسته‌ری ئه‌مشاره، له‌ئاست بیلاته‌كلیفی كاری و كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسان به كێشه‌كانیان، دوو كرێكاری ئه‌م ناوه‌نده به‌رهه‌هێنه‌ره له‌سه‌ر حوكمی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو دوای چه‌ند كاتژمێر و به دانانی وه‌سیقه له زیندان ئازاد كراون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، كرێكارانی كۆنتۆرسازیی قه‌زوێن له ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی خه‌رمانانه‌وه له‌ئاست بیلاته‌كلیفی كاری و كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسان و هه‌روه‌ها به ویستی له‌سه‌ر كار لابردنی كارفه‌رما، له به‌رامبه‌ر بینای دادگوسته‌ری ئه‌مشاره ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه.