كرێكارانی قه‌رارداد كاتی شاره‌داریی دێهده‌شت، ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی ڕه‌زبه‌ر، له‌ئاست نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی شوغڵی و ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی شاره‌درایی دێهده‌شت كه پێشینه‌ی زیاتر له ١٥ ساڵ كار و مه‌دره‌كی كارناسیان هه‌یه، له پاره‌كه‌وه به‌دوای ناردنی به‌خشنامه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به گۆرینی بارودۆخی كاریان له لایه‌ن سازمانی شاره‌دارییه‌كانه‌وه، ئه‌م كرێكارانه قه‌رارداده‌كانیان له كاتییه‌وه بۆ دائێمی گۆڕاوه، به‌ڵام ئێستا شاره‌داریی به‌نیازه ئه‌م حوكمه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تیی ئه‌وانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. ده‌شڵێن: سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه، كرێكارانی قه‌راردادكاتی به پێچه‌وانه‌ی كرێكارانی ڕه‌سمی و قه‌راردادی، له مه‌زایای زێده‌كاری، پاداش، كارانه و بۆنی كرێكاری بێبه‌شن.