كرێكارانی شاره‌دارییه‌كانی خوزستان له‌وانه، كوت عه‌بدوڵڵا، ده‌شت ئازادگان و ئابادان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی خه‌رمانان، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام به شێوه‌ی جیاجیا له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داریی كوت عه‌بدوڵڵا له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان و هه‌روه‌ها واده و به‌ڵێنی بێ بنه‌مای به‌رپرسان، پێ نایه ناو دووهه‌مین حه‌فته‌ی خۆیه‌وه. شایانی باسه، كرێكارانی كوت عه‌بدوڵڵا ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌یه له كۆكردنه‌وه‌ی زبڵه‌كان له‌ئاستی شار خۆیان بواردووه. هه‌روه‌ها كرێكارانی شاغڵ و خانه‌نشین كراوی شاره‌داریی ئابادان، له‌ئاست په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست، حه‌قی بیمه و مه‌زایاكانیان، له به‌رامبه‌ر بینای ناوه‌ندی شاره‌داریی ئه‌مشاره له‌ئۆستانی خوزستان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه. له لایه‌كی دیكه‌وه كرێكارانی شاره‌داریی ده‌شت ئازادگان، بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی ٧ مانگ حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌یان، له چوونه‌وه سه‌ر كار خۆیان بواردووه و له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ده‌شت ئازادگان له ئۆستانی خوزستان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.