ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كۆبوونه‌وه و مانگرتنی كرێكارانی شاره‌داریی كوت عه‌بدوڵڵا له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان و هه‌روه‌ها واده و به‌ڵێنی بێ بنه‌مای به‌رپرسان، هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه.
كرێكارانی شاره‌درایی كوت عه‌بدوڵڵا له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه هه‌تا ئێستا، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و له كۆكردنه‌وه‌ی زبڵه‌كان له‌ئاستی شار خۆیان بواردووه. شایانی باسه، ئه‌م كرێكارانه كه هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه، زیاتر له دوو مانگه هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێ نه‌دراوه و ئه‌مه‌ش كێشه‌وگرفتێكی زۆری له بواری دابین كردنی ژیانیان پێكهێناوه.