كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی خزمه‌تگوزاری شاره‌داریی لالی، ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی ڕه‌زبه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی ١٢ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له چوونه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان خۆیان بواردووه.
كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه، حه‌قده‌ستی مانگانه‌یان له لایه‌ن كارفه‌رمای شیركه‌ت به شێوه‌ی لانیكه‌می په‌رداخت ده‌كرێ و ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه شاره‌داریی ئه‌ڵوه‌ند زۆر زیره‌كانه له تۆمار كردنی درووستی پله‌ی شوغڵی كرێكارانی خزمه‌تگوزاری له لیستی بیمه‌ی سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی خۆی ده‌بوێرێت. ده‌شڵێن: كرێكارانی خزمه‌تگوزاری هیچ فیشێكی حقووقی یاخود به‌ڵگه‌ی قه‌راردادیان له‌گه‌ڵ په‌یمانكارانی شاره‌داریی نییه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه په‌یمانكاری شاره‌داریی ئه‌ڵوه‌ند هه‌موو جارێك به‌ڵگه‌یه‌كی قه‌راردادی نه‌نووسراو له به‌رده‌م كرێكاران داده‌نێ و به بێ هیچ ده‌ربڕینی بۆچوونێك، واژۆیان لێ وه‌رده‌گرێت.