به پێی ڕاپۆرته‌كان، به دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند حه‌فته به‌سه‌ر كۆتایی مانگرتنی كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، ئه‌م كرێكارانه هه‌روا بیلاته‌كلیفن و هیچكام له به‌ڵێنه‌كانی نوێنه‌رانی كۆمیسیۆنی ئه‌سڵی ٩٠ مه‌جلیس، هه‌تا ئێستا وه‌دینه‌هاتووه.
“یووسف به‌همه‌نی”، نوێنه‌ری كرێكارانی هه‌فت ته‌په له ڕێگه‌ی وتووێژێكه‌وه ڕایگه‌یاندووه: به دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند حه‌فته به‌سه‌ر كۆتایی مانگرتنی كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په و له حاڵێكدا كه بڕیار درا دانیشتنی نوێنه‌رانی كرێكاران له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كۆمیسیۆنی ئه‌سڵی ٩٠ مه‌جلیس، نوێنه‌رانی دیوانی ژمێریاری، وه‌زیری ئابووری و نوێنه‌ری كرێكاران به‌ڕێوه‌بچێت، ماه‌وی چه‌ند حه‌فته‌یه‌كه به بیانووی جۆراوجۆره ئه‌م دانیشتنه به‌ڕێوه‌نه‌چووه. ده‌شڵێن: یه‌كێك له بڕیاره‌كانی نوێنه‌رانی ئه‌م كۆمسیۆنه گه‌ڕانه‌وه‌ی كرێكارانی ده‌ركراو بۆ سه‌ر كاره‌كانیان بوو، به‌ڵام هه‌تا ئێستا ئه‌م به‌ڵێنه هه‌روا ماوه‌ته‌وه.