به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه، ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی مانگی خه‌رمانان، خه‌ڵكی شاری سه‌قز پێشوازییه‌كی شكۆداریان له ڕێوڕه‌سمی ناشتنی ته‌رمی “مه‌هسا ئه‌مینی” كرد و دوای ڕێوڕه‌سمه‌كه له به‌رده‌م فه‌رمانداری ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه‌ن به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه هێرشیان كرایه‌سه‌ر و لانیكه‌م ١٧ هاووڵاتی برینداربوون.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، وێڕای سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منییه‌تی به‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاری سه‌قزدا، به هه‌زاران كه‌س له دانیشیتووانی ئه‌و شاره له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشكی “مه‌رگ و نه‌مان بۆ دیكتاتۆر” و “ده‌یكوژم، ده‌یكوژم، ئه‌و كه‌سه‌ی خۆشكمی كوشت” له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون و به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم، لانیكه‌م ١٧ كه‌س به‌سه‌ختی برینداربوون كه ناسنامه‌ی یه‌كێكیان “كیان دره‌خشان” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ ڕاگه‌یه‌ندراوه و به پێی زانیارییه‌كان چه‌ند كچی لاویش له نێو برینداره‌كان بوونیان هه‌یه.
