ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی مانگی گوڵان، هاووڵاتییان له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌وانه، “فارسان”، “برۆجرد”، “ئه‌رده‌بیل”، ئێرانشار” ، “كرماشان”، “فه‌شافوویه” ،” تاران” ، “شاریكورد”، “جه‌ونه‌قان”، “دروود” و “زۆربه‌ی شاره‌كانی ئۆستانی خوووزستان له ناڕه‌زایه‌تی به گرانی و هه‌ژاری ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و خۆپێشاندانانه، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم هه‌وڵیاندا له ڕێگه‌ی ته‌قه‌ی هه‌وایی و گازی فرمێسكڕێژه‌وه كۆبوونه‌وه‌ی هاووڵاتییان تێك بده‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌رگری خه‌ڵكی ناڕازی به‌ره‌وڕووبوونه‌وه. له ئێستادا هێڵی ئینترنت له به‌شێك له ئۆستانه‌كان به‌رته‌سك كراوه. شایانی باسه كه ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری دژبه‌گرانی له ئێران هاوكات له‌گه‌ڵ گران بوونی ئارد و نان ده‌ستیپێكردووه و ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌یه درێژه‌ی هه‌یه. سه‌ره‌تا دانیشتووانی شاره‌كانی “ئیزه”، “شادگان”، “حه‌میدییه” و “ئه‌ندیمشك” خۆپێشاندانیان ده‌ستپێكرد به‌ڵام ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ڕۆژ له دوای ڕۆژ بۆ شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران په‌ره ده‌ستێنێت.