شه‌وی دووشه‌ممه ١٧ی مانگی ڕێبه‌ندان، لاوانی شۆڕشگێر له چه‌ند شاری ئێران دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی چالاكیان ئه‌نجام دا و ته‌واوی به‌نێر و وێنه‌كانی ڕژیم له ساڵڕۆژی شۆڕشی ٥٧یان ئاگر دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لاوانی بوێر و ئازای سنه به ئاگردانی لاستیك له به‌رانبه‌ر زیندانی ناوه‌ندی و گوردانی ئیمام عه‌لی، ئیراده و جه‌ساره‌تی خۆیان بۆ ڕووخانی كۆماری ئیسلامی نیشاندا، هه‌روه‌ها لاوانی شۆڕشگێڕ له شاری كرماشان و ئیلام به‌نێره‌كانی خامنه‌یی و خومه‌ینیان ئاگردا و له شاره‌كانی تاران، ئیسفه‌هان،كه‌ره‌ج و ئه‌راك خه‌ڵكی ناڕازی درێژه‌یان به دروشم نوسین دا و بانگی شه‌وانه‌ی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رز كرده‌وه. هاوكات لاوانی شۆڕشگێڕ ته‌واوی به‌نێره‌كانی هه‌ڵكراوی حكوومه‌ت به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی شۆڕشی ٥٧یان ئاگردا. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا هاتووه كه ئۆتۆمبێلی سه‌ركوتگه‌رانی بسیج و سپای پاسداران له كه‌ره‌ج له‌لایه‌ن لاوانی شۆڕشگێڕه‌وه دراوه‌ته به‌ر ده‌ستدرێژی گولله و سێ كه‌س له هێزه‌كانی ڕژیم كوژراون.