شه‌وی هه‌ینی ١٤ی مانگی ڕێبه‌ندان، خه‌ڵكی ئازادیخواز له چه‌ند شاری ئێران دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه به‌رپرسانی باڵای ڕژیم دروشمیان وته‌وه.
شه‌وی هه‌ینی لاوانی شۆڕشگێڕی سنه به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له چه‌ند گه‌ڕه‌كی ئه‌و شاره به كردنه‌وه‌ی ئاگر شه‌قامه‌كانیان داخست و دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رز كرده‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه لاوانی شۆڕشگێڕ له شاره‌كانی تاران، كه‌ره‌ج، ئیسفه‌هان، مه‌شهه‌د، ئه‌هواز و ئه‌راك به‌نێر و وێنه‌كانی ساڵڕۆژی شۆڕشی ٥٧ و عه‌لی خامنه‌ییان ئاگردا و چه‌ندین پلاكاردیان به دروشمی ئازادی و “ئه‌مساڵ ساڵی خوێنه، سه‌یدعه‌لی سه‌رنگوونه” له پرده‌كان دا هه‌ڵواسی.