ڕۆژی سێشه‌ممه ٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، قوتابییان له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران دژبه كۆماری ئیسلامی و بۆ درێژه‌دان به خۆپیشاندانه سه‌راسه‌رییه‌كانی ئێران هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له شاره‌كانی “مه‌شهه‌د” “ڕه‌شت” “بۆكان” و “سه‌قز” دانش ئامووزانی پۆله سه‌ره‌تاییه‌كان له چوون بۆ قۆتابخانه‌كان خۆیان بوارده‌وه و ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامی شاره‌كان و به وتنه‌وه‌ی درووشم و به‌ره‌نگاربوونه‌وه له گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
