له حاڵێكدا كه هه‌موو رۆژێ رێژه‌ی ئه‌و وڵاتانه ده‌چێته سه‌رێ كه له ئاكامی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكه‌وه سزاكانی ئێعدام وه‌لا ده‌نێن، به‌ڵام كۆماری ئیسلامی رۆژ به رۆژ له بواری به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی سزای ئێعدامدا پله‌كه‌ی به‌رزتر ده‌بێته‌وه. به‌چه‌شنێك كه ئێستا له‌چاو رێژه‌ی دانیشتووانی، ئێران له‌سه‌روی وڵاتانی جیهانه‌وه‌یه.
ئه‌گه‌ر خه‌بات بۆ نه‌هێشتنی سزای ئێعدام كارێكه كه ده‌بێ هه‌میشه و له سه‌رجه‌م كات وساته‌كاندا هه‌وڵی بۆ بدرێت، به‌ڵام گرینگیی ئه‌و خه‌باته له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا كه رژیم به ئاشكرا ئامانجه سیاسی و دژی جه‌ماوه‌رییه‌كانی خۆیشی زیاتر به‌ڕێوه ده‌بات، دوو هێنده ده‌چێته سه‌رێ.با سه‌ره‌تا باس له نامرۆیی بوونی ئێعدامی زیندانییه ئاساییه‌كان بكه‌ین كه وه‌كوو قاچاخچی و یان كه‌سانێك كه تووشی قه‌تڵ بوون و یان كه‌سانێك كه په‌یوه‌ندیی سێكسیان له ده‌ره‌وه‌ی یاساكانی شه‌رعیدا بووه، باس ده‌كرێن. پاساوی رژیم بۆ به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی ئه‌و ئێعدامانه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رین ئه‌وه‌یه كه گۆیا له‌م رێگه‌یه‌وه یه‌كه‌م، ئاسایشی كۆمه‌ڵگا ده‌به‌نه سه‌رێ و دووهه‌میش دادپه‌روه‌ری به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. به‌ڵام هه‌ردووكی ئه‌م پاساوانه فریوكارانه و دروو له راستین.له بواری ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، یه‌كه‌م ئه‌وه خودی كۆماری ئیسلامییه كه ئاسایش و ئارامیی بۆ خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته نه‌هێشتۆته‌وه. سه‌پاندنی تووندوتیژی و كوشتاری دڕندانه له لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك له گه‌ڵ رێژه‌ی تووندوتیژی و تاوانه تاكه‌كه‌سیه‌كان له یه‌ك ئاستدا نین. ره‌هه‌نده‌كانی په‌ره‌پێدانی مادده سڕكه‌ره‌كان له رێگای مافیاكانی ژێر چاودێری سپای پاسداران و داموده‌زگا ئاسایشیه‌كانی كۆماری ئیسلامیه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك له گه‌ڵ راده‌ی چالاكییه‌كانی قاچاخچیه‌كانی تر له یه‌ك ئاستدا نین. شێواندنی باری ئاسایشیی خه‌ڵك له لایه‌ن رژیمه‌وه و له رێگه‌ی به‌سیجیه‌كان و گه‌شتی “ساروڵڵا” و نه‌هی له مونكه‌ر و كه‌سانی ناسراو به لیباس شه‌خسییه‌وه كوا له ئاستی ئه‌و تاوانه تاكه كه‌سیانه‌دایه كه به هۆكاری تاكه‌كه‌سی به‌ڕێوه‌ده‌چن. له لاپه‌ڕه‌ی روداوی رۆژنامه‌كان بڕوانن و ئه‌و رووداوانه‌ی كه له‌واندا چاپكراون له گه‌ڵ رووداوه هاوشێوه‌كانی كه له لایه‌ن رژیمه‌وه به‌ڕێوه ده‌چن، هه‌ڵسه‌نگێنن تا بێ بنه‌مابوونی ئه‌و پاساوانه‌تان بۆ ده‌ربكه‌وێت. كۆماری ئیسلامی قوربانییه‌كانی سیستمێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی زاڵمانه كه خۆی به‌سه‌ر ژیانی مرۆڤه‌كانیدا سه‌پاندوه، ئێعدام ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسیارییه‌تیه‌كانی خۆی له ئاست ئه‌و بارودۆخه‌دا كه به‌رده‌وام ئه‌م چه‌شنه جینایه‌تانه تێدا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه په‌رده‌پۆشی بكات.
دووهه‌م، ئه‌زموونی سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگاكانی جیهان و ئامار و زانیارییه باوه‌ڕپێكراوه‌كان نیشان ده‌ده‌ن كه له هیچ كۆمه‌ڵگایه‌كدا ئاسایشی خه‌ڵك له‌و رێگه‌یه‌وه نه‌چووه‌ته سه‌رێ، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌شه‌وه خودی ئێعدام هه‌ستی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و تووندوتیژی به‌هێز ده‌كات. كاتێك كوشتن له به‌رامبه‌ر كوشتندا له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه رێگه‌ی پێبدرێت، كه‌سانی دیكه‌ش ئه‌و هه‌سته‌یان تێدا هه‌ڵده‌خڕێت كه خۆیان به ده‌ستی خۆیان ئه‌م به‌ناو دادپه‌روه‌رییه به‌كرده‌وه ده‌ربێنن. نه‌هێشتنی سزای ئێعدام به‌و مانایه‌یه كه گیانی ئینسان زۆر پڕبایه‌خه و ئه‌گه‌ر سزای ئێعدام هه‌ڵوه‌شێته‌وه، گیانی زۆر كه‌س ده‌پارێزرێت ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی ئه‌م سزایه نه‌ته‌نیا هیچ رۆڵێكی له كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م جینایه‌ته‌دا نابێت به‌ڵكو كاتێك ده‌وڵه‌ته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی له ژێر ناوی سزای ئێعدامدا ده‌ست ده‌ده‌نه كوشتنی مرۆڤه‌كان، له راستیدا به كه‌مكردنه‌وه‌ی بایه‌خی گیانی مرۆڤ رێگاكه‌ی بۆ دووپاتبوونه‌وه له كۆمه‌ڵگادا خۆش ده‌كه‌ن. ئه‌و پاساوانه‌ی كه له‌و بواره‌دا بۆ سزای ئێعدامی دێننه‌وه، زۆر ناڕاست و درۆیینه‌ن. چونكه یه‌كه‌م، مرۆڤه‌كان هه‌ر له زگماكیه‌وه قاتڵ و قاچاخچی و جینایه‌تكار نین، به‌ڵكو ئه‌وه بارودۆخی ماددی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تییه كه ئه‌وان به‌ره‌ولای خه‌لافكاری پاڵ پێوه ده‌نێت و ده‌وڵه‌ته‌كان و چینه باڵاده‌سته‌كان، به‌رپرسانی راسته‌وخۆی ئه‌و بارودۆخه ماددیه‌ن كه به سه‌ر ژیانی زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگایاندا سه‌پاندووه. كه‌سانێك شیاوی سزادانن كه بواره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی تووشبوون به تاوان خۆش ده‌كه‌ن.
به‌ڵام ئیدیعای دادپه‌روه‌ری له رێگای ئێعدامه‌وه له‌وه‌ش بێ بنه‌ماتره. ئه‌گه‌ر قه‌رار وابێت كه دادپه‌روه‌ری به‌كرده‌وه ده‌ربێت تاوانباری سه‌ره‌كی خودی رژیمی كۆماری ئیسلامیه كه به هه‌زاران مرۆڤی به هۆی بیروباوه‌ڕیانه‌وه، به‌هۆی خه‌بات بۆ باشتربوونی بارودۆخی ژیانیان له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا كوشتوه و داموده‌زگای جینایه‌ت و كوشت و كوشتاره‌كه‌ی به‌رده‌وام له گه‌ڕ دایه. چۆن ده‌كرێ رژیمێكی ئاوا جینایه‌تكار دادپه‌روه‌ر بێت؟ ئامانجی ئه‌و ئێعدامانه نه‌ك دادپه‌روه‌ری به‌ڵكو ناچاركردنی خه‌ڵكه بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدا بێده‌نگ بن. ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه خۆی هۆكاری له‌ناوچوونی به‌هه‌زاران مرۆڤ و په‌ره‌سه‌ندنی ده‌یان خه‌ساری كۆمه‌ڵایه‌تی و پێشێلكردنی مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی میلیۆنها كه‌سه.
هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا باس له دوو لایه‌نی تری جینایه‌تی رژیم ده‌كه‌ین كه گۆیا له رێگه‌ی سه‌پاندنی سزای ئێعدامه‌وه ده‌یهه‌وێت دادپه‌روه‌ریی له كۆمه‌ڵگادا زاڵ بكات.
یه‌كه‌م ئێعدام له‌به‌ر چاوی خه‌ڵك: ئه‌گه‌ر چوونه‌سه‌رێی رێژه‌ی ئێعدامه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی رۆڵێكی نییه له كه‌مكردنه‌وه‌ی تاوان له كۆمه‌ڵگادا، ئێعدام له‌به‌ر چاوی خه‌ڵكیش ناتوانێ هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر ئه‌مجۆره كه‌سانه هه‌بێت. به‌ڵام رژیم به‌م كاره‌ی خۆی هاوكات به‌شوێن دوو ئامانجی دژه مرۆیی خۆیه‌وه‌تی. له لایه‌كه‌وه به به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی ئه‌م كاره ده‌یهه‌وێت كه‌ش و هه‌وای ترس و خۆف به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا زاڵ بكات بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ناچار بكات كه له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا ته‌سلیم بن. رژیم ده‌یهه‌وێت به‌سه‌ر خه‌ڵكێكی گوێڕایه‌ڵدا ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی بكات و هه‌رچه‌شنه وره‌یه‌كی خه‌باتكارانه و خۆڕاگرانه‌ی خه‌ڵك له به‌رامبه‌ر زۆروێژییه‌كانیدا له‌ناو به‌رێت. ئێعدام له‌به‌رچاوی خه‌ڵك یاریده‌ده‌ری ئه‌و ئامانجه‌ی رژیمه. له لایه‌كی تره‌وه به‌م كاره دڕندانه‌یه‌ی هه‌وڵده‌دات به دامركاندنه‌وه‌ی هه‌ستی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی تاكه‌كه‌سی، ئه‌و رق و بێزارییه‌ی كه له ناخی خه‌ڵكیدا چاندووه، له جیاتی ئه‌وه‌یكه رووی له ده‌سه‌ڵات بێت، رووی پێ له‌و تاوانباره بكات كه بۆ خۆیشی له قوربانیه‌كانی ئه‌م سیستمه و ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌یه كه له كۆمه‌ڵگا زاڵ كراون. به‌م چه‌شنه به هه‌ر راده‌یه‌ك كه خه‌ڵك زیاتر بچنه ته‌ماشای ئێعدام له‌به‌رچاوی خه‌ڵك، رژیم زیاتر له ئامانجه‌كه‌ی خۆی نزیك ده‌بێته‌وه.
دووهه‌م ئیعدامی لاوانی خوار ١٨ ساڵ له رژیمی كۆماری ئیسلامی‌دا. له مافه ناسراوه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌ییدا، منداڵ كه‌سێكه كه ته‌مه‌نی له خوار ١٨ ساڵیه‌وه‌یه. به‌ڵام له یاساكانی كۆماری ئیسلامی‌دا كه له یاسا ئیسلامیه‌كانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، كچانی ٩ ساڵه و كوڕانی ١٥ ساڵه باڵغ به حیساب دێن و به پێ یاسا هه‌موو ئه‌و سزایانه ده‌یانگرێته‌وه كه بۆ كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن به‌ڕێوه ده‌چن.
ده‌بێ كوشتنی مرۆڤه‌كان له لایه‌ن حكومه‌ته‌كانه‌وه و له ژێر ناوی دابینكردنی ئاسایش گشتی له‌قاو بدرێت و هه‌مووان باوه‌ڕ به‌و راستییه بكه‌ن كه دووپاتكردنه‌وه‌ی قه‌تڵ له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه له ژێر ناوی سزای ئێعدام ته‌نیا مه‌شروعیه‌ت به جینایه‌تی ئێعدام ده‌به‌خشێت.
ئه‌م رژیمه بۆ درێژه‌دان به ته‌مه‌نی نگریسی خۆی پێویستیی به داموده‌زگای كوشت و كوشتار و جینایه‌ت هه‌یه. ئه‌م داموده‌زگایه ده‌بێ تێك بشكێندرێت و رابگیرێت. ئه‌وه‌ش كارێكه كه ته‌نیا به له گۆڕنانی ئه‌م رژیمه وه‌دی دێت.
بێگومان له سبه‌ینێی ئه‌و رۆژه‌دا كه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كۆتایی ته‌مه‌نی جینایه‌تكارانه‌ی كۆماری ئیسلامی راده‌گه‌یه‌نرێت، نه‌ته‌نیا به هیچ پاساوێك سزای ئێعدامی هیچ كه‌سێك قبوڵ ناكرێت، به‌ڵكو به فه‌رمانی شوراكانی خه‌ڵك لێكۆڵینه‌وه له جینایه‌تی جینایه‌تكارانی ورد و درشتی كۆماری ئیسلامی ده‌كرێت، به‌ڵام سزای ئێعدام به‌سه‌ر هیچ كه‌سدا ناسه‌پێت.