به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كارخانه‌كانی باشووری ڕۆژئاوای چین به‌هۆی وشكه‌ساڵیی و ته‌واوبوونی كۆگاكانی به‌رهه‌مهێنانی به‌رقی ئاوی داخراون و سه‌دان كرێكار به‌هۆیه‌وه بێكاركراون.
شیركه‌ته‌كانی ئوستانی “سیچوان” له‌وانه شیركه‌ته‌كانی به‌رهه‌مهێنانی پانێلی خۆر، كارخانه‌ی سیمان و ئوره پاش جیره‌به‌ندی به‌رق له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه، پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانیان ڕاگرتووه. هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی چین له باكوور و ناوه‌ندی ئه‌و وڵاته پاش نیوه‌بوونی ڕێژه‌ی بارینی بارانی هاوینه، فه‌رمانی ده‌ستبه‌جێ دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌یان به ناوه‌نده‌كانی په‌یوه‌ندیدار داوه. به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی چین: سه‌دان هێكتار به‌رهه‌می كه‌شاوه‌رزی له ناوه‌ند و باكووری چین به‌هۆی كه‌می ئاو و گه‌رمای زۆره‌وه له‌ناوچوون.