ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی مانگی گوڵان، بە دەستپێشخەریی ژنانی باشووری کوردستان ڕێپێوانێکی سەدان کەسی دژی هێرشه‌كانی دەوڵەتی تورکیه بۆ سه‌ر باكووری هه‌رێمی كوردستان لە شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
شه‌وی ڕابردوو، لە شەقامی سالم لە شاری سلێمانی، بە دەستپێشخەریی ژنانی باشووری کوردستان ڕێپێوانێکی ناڕه‌زایه‌تی به‌به‌شداری چالاكانی بواری ژنان، تێكۆشه‌رانی سیاسی و هاووڵاتییان دژ به هێرش و داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له هه‌رێمی كوردستان ئەنجامدرا.به‌شداربووانی ئه‌و ڕێپێوانه ڕایانگه‌یاند: ئەمڕۆ لەهەموو کاتێک زیاتر پێویستمان بە بەرەیەکی یەکگرتوو لەدژی هەموو هێرش و پیلانگێڕییەک لەتەواوی کوردستان هەیە. دواتر به‌شداربووان بە سووتاندنی وێنەی ئەردۆغان و وتنەوەی دروشمی “تیرۆریست ئەردۆغان” کۆتای‌یان بە چالاکییەکە هێنا.