سه‌دان كه‌س له دانیشتووانی “بۆینس ئایرس” ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی مانگی جۆزه‌ردان، له به‌رامبه‌ر هۆتێل “شرایتۆن” كه شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی “ئه‌نجۆمه‌نی بازه‌رگانی ئاڕژانتینه”، كۆبوونه‌وه و خۆپێشاندانێكی ناڕه‌زایه‌تییان له دژی سیاسه‌ته ڕیازه‌تییه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه‌برد.
له حاڵێكدا به‌ڕێوه‌به‌رانی باڵای تیجاری و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئاڕژانتین له‌سه‌ر سه‌رمایه‌گۆزاری، باج و وه‌لانانی “شه‌به‌حی مۆدێلی كۆمۆنیستی” له هۆتێل “شرایتۆن”ی شاری “بۆینس ئایرس” كۆبوونه‌ته‌وه، خه‌ڵكی هه‌ژار و ماندوو له ڕیازه‌تی ئابووری و سیاسه‌تی نیۆلیبڕاڵیی ده‌وڵه‌تیی ئه‌و وڵاته، به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشمی “نرخه‌كان كه‌م كه‌نه‌وه” و “كه‌م خۆراكی ئیتر به‌سه”، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت نیشاندا.