هه‌زاران لایه‌نگری ژینگه هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی حه‌وت وڵاتی سه‌نعه‌تی جیهان له ئاڵمان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان دژبه سیاسه‌ته‌كانی سیسته‌می سه‌رمایه‌دای بۆ له‌ناوبردنی ژینگه، له‌شاری “موونیخ” به‌ڕێوه‌برد.
خۆپێشانده‌ره‌ان به ڕێپێوان له نێو شه‌قامه‌كانی شاری “موونیخ” دژ به سیاسه‌ته‌كانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری دروشمیان وته‌وه و خوازیاری له‌به‌رچاوگرتنی دیارده‌ی گه‌رمبوونی كه‌ش و هه‌وای زه‌وی و له‌ناوچوونی ژینگه بوون. به‌وته‌ی پۆلیسی ئاڵمان، لانیكه‌م چوار هه‌زار كه‌س به‌پێی بانگهێشتی ١٥ ڕێكخراوه‌ی غه‌یری ده‌وڵه‌تی له‌و ڕێپێوانه‌دا به‌شدارییان كردووه.