ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، قوتابیانی مه‌ده‌رسه له چه‌ند شار و خوێندكارانی زانكۆ له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران دژبه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، قوتابیانی مه‌دره‌سه له شاری سنه و به تایبه‌ت له شارۆچكه‌ی حه‌سه‌ن ئاوا دژبه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه و شیشه‌ی بنكه‌ی به‌سیجی حه‌سه‌ن ئاوایان شكاند‌و هێزه‌كانی به‌سیج ته‌قه‌یان به‌سه‌ریاندا كرد، هه‌روه‌ها قوتابیانی مه‌دره‌سه له‌بلواری فێرده‌وس و شه‌هریاری تاران دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” و “ژن، ژیان، ئازادی”یان به‌رز كرده‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه خوێندكارانی زانكۆكانی شه‌ریف، ئه‌میركه‌بیر، شیراز، ئازاد، مه‌شهه‌د، ته‌ورێز، ته‌باته‌بایی، ئه‌لزه‌هرا، شه‌ریعه‌تی، نهوشیرهوانی بابۆل، عیلم و سه‌نعه‌ت، خواڕه‌زمی، زانكۆی هونه‌ری تاران و ئیسفه‌هان و ئازادی سنه، به كۆبوونه‌وه له ناوه‌نده‌ی و به‌رده‌م ده‌رگای چوونه ژووره‌وه‌ی زانكۆ، به وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”، “هاوڕێكانمان زیندانی و مامۆستاكانان بێده‌نگ”، “خوێندكاری زیندانی ئه‌بێ ئازاد بكرێت” و “خوێندكار زیلله‌ت قبووڵ ناكات” ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست هه‌ڵپه‌ساردنی مافی خوێندكاری ده‌یان كه‌س و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی خوێندكارانی ناڕازی نیشاندا.
