ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ناتۆ له “مادرید”ی ئیسپانیا، هه‌زاران چالاكی كۆمۆنیست له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئۆرووپا و جیهان دژ به سیاسه‌تی شه‌ڕئه‌نگێزانه‌ی ناتۆ خۆپێشاندانیانكرد.
به‌شداربووان ده‌ورونه‌خشی ویرانكارانه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆیان له خۆشكردنی ئاگری شه‌ڕی ئه‌مپریالیستی له‌جیهان به‌توندی مه‌حكوومكرد و به‌وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “هه‌موومان پێكه‌وه بۆ ئاشتی و دژبه ئه‌مپریالیسم” و “ناتۆ تیرۆریسته” ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست سیاسه‌ته‌كانی ناتۆ نیشاندا. جێگای ئاماژه‌یه كه چه‌پگه‌راكان له “ژاپۆن”نیش ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه په‌یمانی ناتۆ دروشمیان وته‌وه و له “ئاتن”ی پایته‌ختی یۆنانیش هه‌زاران كه‌س به وتنه‌وه‌ی دروشمی “ئێمه یه‌ك دڵووپ خۆێن بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی سه‌رمایه‌داری ناده‌ین” ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.