ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی مانگی جۆزه‌ردان، ده‌یان هه‌زار كه‌س له كرێكاران و كارمه‌ندانی بلژیك له ناوه‌ندی “بڕوكسڵ”ی پایته‌خت كۆبوونه‌وه و دژی گرانی و هه‌ڵاوسانی ٩ له‌سه‌دی له‌و وڵاته خۆپێشاندانیانكرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، مانگرتن و خۆپێشاندانی كرێكاران و كارمه‌ندانی بلژیك بووه هۆی داخرانی فڕۆكه‌خانه‌ی “بڕوكسڵ” و به‌شی ئۆتوبووسڕانیش له‌كاركه‌وتووه. به‌وته‌ی ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان، ژۆماره‌ی خۆپێشانده‌ران ٨٠ هه‌زار كه‌س بووه. زانیارییه‌كان باس له هاوكاری كرێكارانی به‌شی قه‌تاری شاریی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خۆپێشانده‌ران بتوانن خۆیان بگه‌یننه شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه. جێگای ئاماژه‌یه كه له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا كرێكاران و كارمه‌ندانی زۆربه‌ی وڵاتانی ئۆرووپا له‌ناڕه‌زایه‌تی به گرانی و هه‌ڵاوسان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژی ئیتحادییه‌ی ئۆرووپا و سیاسه‌ته‌كانی سندووقی نێونه‌ته‌وه‌یی پووڵ دروشمیان وته‌وه.