کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

خۆپێشاندانی دانیشتووانی شاره‌كانی ورمێ و نه‌غه‌ده‌ له‌ئاست وشكبوونی ده‌ریاچه‌ی ورمێ

خۆپێشاندانی دانیشتووانی شاره‌كانی ورمێ و نه‌غه‌ده‌ له‌ئاست وشكبوونی ده‌ریاچه‌ی ورمێ

دانیشتووانی شاره‌كانی ورمێ و نه‌غه‌ده‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ 25ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌پێی بانگهێشتێك كه‌ پێشتر له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكرابۆوه‌، ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قام و دژی به‌رپرسانی نالایقی كۆماری ئیسلامی كه‌ بوونه‌ته‌ هۆی وشكبوونی ده‌ریاچه‌ی ورمێ دروشمیان وته‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و بانگێشتنامه‌یه‌، بڕیار وابوو كه‌ له‌ ئۆستانه‌كانیزه‌نجان،ئازه‌ربایجانی شه‌رقی،ئازه‌ربایجانی غه‌ربی،ئه‌رده‌بیلوتاراندژبه‌ وشكبوونی ده‌ریاچه‌ی ورمێ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی نالایقی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌، خۆپێشاندان بكرێت. به‌پێی ئه‌و گرته‌ ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر خۆپێشانده‌ران و تێكهه‌ڵچوون ڕۆویداوه‌ و چه‌ندین كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ركراون. له‌ شاریئه‌رده‌بیلیش خه‌ڵكی ناڕازی ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قام و پشتیوانی خۆیان له‌ خۆپێشانده‌رانی شاره‌كانی ورمێ و نه‌غه‌ده‌ ده‌ربڕی.

بابەتی پەیوەندیدار

خه‌باتی بوێرانه‌ی ژنانی كوردستان و ئێران دژبه‌ حیجابی ئیجباری

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتیه‌ك له‌ شاری بۆكان

-

سه‌پاندنی سزای زیندان و دوورخستنه‌وه‌ به‌سه‌ر “حسێن بوركه‌” له‌ مهاباد

-

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری بانه

-

برینداربوونی دوو كه‌س له‌ هێرشی په‌هبادی توركیا بۆ سه‌ر كۆبانی

-

ده‌ستبه‌سه‌كردنی پێنج هاووڵاتی له‌ میاندووئاو و سه‌وڵاوا

-