ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی مانگی به‌فرانبار، لە شاری “ده‌یرەزوور”ى سوریە، خەڵک و ئاوارەکان دژی گرووپه‌كانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان کرد و خوازیاری ده‌ركردنیان له‌و ناوچه‌یه بوون.
به‌شداربووانی ئه‌و خۆپێشاندانه ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست ئازار و ئه‌شكه‌نجه، گه‌نده‌ڵی و كۆچی زۆره‌ملی دانیشتووانی خۆجێیی ئه‌و ناوچه‌یه له لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی ده‌ربڕی و خوازیاری چوونه‌ده‌ره‌وه‌یان له‌و ناوچانه و گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك بوون.