ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی مانگی گوڵان، دانیشتووانی ئۆستانی خووزستان له شاره‌كانی “سووسه‌نگرد”، “شادگان”، “ئیزه” و “بێهبه‌هان”، له ناڕه‌زیایه‌تی به گرانی و هه‌ڵاوسان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژ به به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵێچوون.
به پێی زانیارییه‌كان، به شوێن بانگه‌شه‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی بۆ خۆپێشاندانی جه‌ماوه‌ریی دژ به گرانی پێداویستییه خۆراكییه‌كان، خه‌ڵكی خووزستان له شاره جیاجیاكانی ئه‌و ئۆستانه ڕژانه سه‌رشه‌قام و وێڕای میلیتاریزه بوونی شاره‌كان و داخستنی ئینترنت، درێژه‌یان به خۆپێشاندانه‌كه‌یان دا و به وتنه‌وه‌ی دروشم به‌ره‌نگاری هێزه ئنیتزامییه‌كانی ڕژیم بوونه‌وه. به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو كراونه‌ته‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم به ته‌قه‌ی هه‌وایی و گازی فرمێسك‌ڕێژ هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خۆپێشانده‌ران له شاری ئیزه و تێكهه‌ڵچوون ڕوویداوه.