رۆژی دووشه‌ممه ٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خوێندكارانی زانكۆ له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران دژبه كۆماری ئیسلامی هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندکارانی زانکۆی زاهیدان و خوێندکارانی زانکۆی “گونبەندی کاووسی” نیشابور و خوێندکارانی زانکۆی دەروونناسی و زانستی تەربیەتی زانکۆی تاران و خوێندکارانی زانکۆی سەنعەتی قوم و خوێندکارانی زانکۆی ئیسفەهان و خوێندكارانی زانكۆی چه‌مرانی ئه‌هواز و خوێنكارانی زانكۆی یادگاری تاران، هاوكات له‌گه‌ڵ یه‌ك له ناڕه‌زایه‌تی به كۆماری ئیسلامی و بۆ درێژه‌ی خۆپیشاندانه سه‌راسه‌رییه‌كان هاتنه سه‌ر شه‌قام و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه برد.
