ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، ژماره‌یه‌كی به‌رین له خوێندكاران له شاری ماندالای میانمار دژبه كودتای مانگی ڕابردوو له‌م وڵاته ده‌ستیان دایه خۆپیشاندان.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، خۆپیشانده‌رانی میانمار سه‌ره‌ڕای هێرشی به‌رده‌وام و توندوتیژیی پۆلیس، له دووهه‌مین شاری گه‌وره‌ی میانمار ده‌سیان داوه‌ته خۆپیشاندان تا دژایه‌تیی خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی نیزامییه‌كان ده‌ربڕن.