له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵی خه‌ڵكی زاهیدان به ناوی “بنیامین كوهكه‌ن” به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی جنسی و جه‌سته‌یی سه‌ركوتگه‌رانی خامنه‌یه‌وه له ناوه‌نده‌ی چاكسازی ئه‌و شاره هه‌وڵی خۆكوژی داوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، “بنیامین كوهكه‌ن” له ڕێكه‌وتی ١٣ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ گرتووخانه،له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمه‌وه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه‌ی جنسی و جه‌سته‌یی كراوه و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ ناوه‌ندی په‌روه‌رده و چاكسازی زاهیدان ده‌ستی داوه‌ته خۆكوژی و ئێستا باری ته‌ندرووستی ناجێگیره.