کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

جێخستنی توندوتیژی له‌ناو كۆمه‌ڵگادا

لهئیسفههان ژمارهیهك كچی لاو بهبهرنامهی پێشووهوهبهقهمهو مشت و پێ لهڕۆژی ڕووناكدا لهبهرچاوی خهڵك لهگیانی یهكتر بهردهبن. بهشێك لهلاوان و پیاوان نهتهنیا بهر بهم تێكههڵچوونهناگرن، بهڵكوو بهفیتوولێدان و دهربڕینی شادی، هاندهری توندوتیژیی زیاتر دهبن.

لهجهرهیانی دۆڕاندنی تیمی ئینگلیس بههۆی سهرنهكهوتنی یاریكهرێكی ڕهشپێست لهلێدانی گۆڵی پناڵتی لهدوایین ساتهكاندا، ناسیۆنالیستهتوندڕهوهكان، هۆڵگێن و لۆمپهنهكانی لایهنگری تیمی ئینگلیس لهگیانی ئیتالیاییهكان و ڕهشپێستهكان بهردهبن و لههیچ توندوتیژییهك دژبهوان دهریغ ناكهن.

توندوتیژی، بابهتێكی تایبهت بهوڵاتێك یان بهمرۆڤ نییهو لهدنیای زیندهوهرهكانی دیكهشدا دهبیندرێ. توندوتیژی بهدرێژایی مێژووی كۆمهڵگای مرۆڤ بوونی ههبووهو ئهوهیكهئهمڕۆ توندوتیژی جیاواز دهكات بهرینایی، ئاڵۆزی و هاتنهدری ئهم دیاردهیهلهئینحساری چینی دهسهڵاتدار و كێشرانی بهرهو گرووپهمافیاییهكان و شكڵ گرتن  و ڕهونهقیسهنعهتیتوندوتیژییه‌.

سهنعهتی فیلمی تیجاری، كارتۆنی منداڵان كهپهرهپێدهری توندوتیژییه، ڕاهێنانی ناوهند و ڕێكخراوهمیللی گهرا توندڕهوهكان، بۆچوون و سیاسهتی ڕاسیستی و ڕهگهزپهرستانه، تاقم و گرووپهتوندڕهوهمهزههبییهكانی وهك داعشی سوننی و شیعه، تهنیا چهند نموونهی زیندووی دهزگای بهرههمهێنان و بهرز ڕاگرتنی توندوتیژیی ڕێكخراوه‌.

لهگهڵ ئاڵۆز بوونهوهی توندوتیژی، تێكنۆلۆژیی توندوتیژی، تێكنۆلۆژیی خوڵقاندنی خۆف و ئهشكهنجه، هاتنهمهیدانی ڕۆژ لهدوای ڕۆژی پێشكهوتووترین ئامرازهكانی كوشتنی بهكۆمهڵ و تهنانهت بهكارهێنانی هۆشی دهستكرد و پهرهپێدانی ئهو ڕۆباتانهی كهدهتوانن بێ ههڵهتر و كارامهتر لهمرۆڤ دهست بدهنهتوندوتیژی، قازانجی یهكجار بهرین دهخوڵقێنن. توندوتیژی، بهكردهوه،سهنعهتێكی زۆر گهورهتر لهدهزگاكانی سهركوتی دهوڵهته‌.

نیزامی سهرمایهداری و دهسهڵاتهدیكتاتۆر و كۆنهپهرستهكانی وهك كۆماری ئیسلامی بۆ مانهوهی دهسهڵات و درێژهی چهوساندنهوه، توندوتیژی لهئاستی كۆمهڵگادا جێ دهخهن و بهئانقهست لهناو خهڵك و كۆمهڵگادا توندوتیژی پهرهپێدهدهن.

ئێعدام بهگشتی و ئێعدام لهبهرچاوی خهڵك كهڕژیمی كۆماری ئیسلامی بهشێوهی بهرین بهڕێوهی دهبات، نموونهیهك لهپهرهپێدانی توندوتیژیی ئاگاهانهلهناو كۆمهڵگا دایه‌. ئێعدام ههستی تۆڵهكردنهوهو توندوتیژی بههێز دهكات. كاتێك كوشتن لهبهرامبهر كوشتندا یاسایی و ڕێگهپێدراوه، بۆچی كهسانێكی دیكهش هان نهدرێن و ههر ئهم بهناو عهداڵهتهبهكردهوهدهرنههێنن؟ بهڕێوهبردنی سزای ئێعدام نهتهنیا ڕۆڵێكی لههێنانهخوارهوهی ئاستی جهنایهتدا نییهبهڵكوو كاتێك دهوڵهتهكان بهیاسایی دهست دهدهنهكوشتنی مرۆڤهكان، لهڕاستیدا بههێنانهخوارهوهی ئهرزشی گیانی مرۆڤ، ڕێگا بۆ دووپات بوونهوهی لهئاستی كۆمهڵگادا خۆش دهكهن. ئهو پاساوانهی كهلهم بوارهدا بۆ سزای ئێعدامی دێننهوه، تهنیا درۆیهكی ئاشكران و هیچیتر. لهبهر ئهوهیكهمرۆڤهكان تاوانبار، قاتڵ، قاچاخچی و جهنایهتكار و توندوتیژیخواز بهدنیا نایهن بهڵكوو لهلێكدانهوهی نیهاییدا ئهوهباروودۆخی ماددی  و ژیانی كۆمهڵایهتییهكهئهوان بهرهو تاوان و خراپهكاری دهبات و دهوڵهتهكان و چینهدهسهڵاتدارهكان، بهرپرسی داسهپاندنی ئهم باروودۆخهماددییهبهسهر زۆربهی خهڵكهوهن. پێویستهكهسانێك سزا بدرێن كهبهستێنهكۆمهڵایهتییهكانی ڕوودانی تاوانیان خوڵقاندووه‌.

دوو نموونهی ئاشكرا لهماوهی حهفتهی ڕابردوودا، واتهتوندوتیژیی كچانی لاو لهئیسفههان دژبهیهكتر و توندوتیژیی هۆڵگێنهكان و ڕاستهتوندئاژۆكانی ئینگلیس دژبهڕهش پێستهكان و تهنانهت سپی پێستهئیتالیاییهكان لهجهرهیانی كێبهركێی فووتباڵی جامی ئۆرووپا، دهتوانێ دهرخهری دیاردهی نگریس و دژهمرۆیی توندوتیژیی بهڕواڵهت غهیرهدهوڵهتی بێت.

بێگومان ئهم توندوتیژییانهلهئاسمانهوهنههاتوون و لهسرووشتی مرۆڤ دا نین. بهڵكوو نهخشهمهند و ئامانجدار، بهبیانووی دژهبیانی بوون، دژهژن بوون، ڕهگهزپهرستی، ستایشی توندویتیژی، لهلایهن سیاسهتمهداران و حاكمان و سیستمێكی سیاسییهوهشكڵ دهگرێت و بههێز دهكرێت كهجێكهوتنی توندوتیژی لهپێناو ئامانجی سیاسی و مانهوهیان لهدهسهڵات دایه‌.

داكۆكیكاران و پاساوكهرانی توندوتیژی بهردهوام دهڵێن كهتوندوتیژی بهشێك لهجهوههر و سرووشتی مرۆڤه‌. توندوتیژی ناكرێ لهناوبهرین و زۆرترین كارێك كهلهدهستمان دێت ئهوهیهكهتوندوتیژی سنووردار بكهین و بهیاسا دهریبێنین. ئهوان دهڵێن كهئینحساری توندوتیژی دهبێ لهدهستی دهوڵهت دا بێت و بهمجۆرهبهربهبشێوی بگرێت.

توندوتیژی و ئامانج و كاركردی دیاریكراوی لهكۆمهڵگادا ههیه‌. توندوتیژی لهخزمهت نیزامی چینایهتیی ئێستا، خوڵقاندنی ترس و تۆقاندن، داسهپاندن و سهقامگیر كردنی بێمافی بهسهر جهماوهرێكی ههرچی زیاتر لهئاستی كۆمهڵگا دایه‌.

ههبوونی كۆمهڵگایهكی بهدوور لهتوندوتیژی و ژیان بهسهر بردن لهفهزایهكی بهدوور لهترس و خۆف، بهبێ نیگهرانی لهدهستبهسهربوون و ئهشكهنجه، بهبێ ترس لهتهقهو كوژران لهلایهن حكوومهت و باندهمافیاییهكان، مافی سرووشتی و سهرهتایی ههر مرۆڤێكهلهكۆمهڵگادا.

بابەتی پەیوەندیدار

بەرەو بەرزڕاگرتنی هەرچی شکۆدارتری ڕۆژی جیهانی کرێکاران

-

توندتربونەوەی گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر مامۆستایانی مافخواز

-

ڕژیمی ئیسلامی لە سەنگەری سەپاندنی حیجابی ئیجباری، پاشەکشەی پێدەکرێت

-

شەڕ ئامرازێک لە دژی خەڵک، لە خزمەت مانەوەدا

-

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-

داماویی و بێدەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ئاست ژنانی ئازادپۆش

-