ره‌ئیسی دادگوسته‌ری شارستانی ده‌ماوه‌ند رایگه‌یاند كه زیاتر له ٥٠ كچ و كوڕ كه له میوانیه‌كی شه‌وانه‌دا له شاری ئابسه‌رد خه‌ریكی جه‌ژن و هه‌ڵپه‌ڕكێ بوون، ده‌ستگیر كراون. هێزه ئینتزامییه‌كان دوای ئه‌وه‌یكه ئاگاداریی شوێنی جه‌ژنه‌كه بوون هه‌ڵیانكۆتاوه‌ته سه‌ریان و جه‌ژنه‌كه‌یان تێكداون. پێشتریش خه‌برمان بوو كه له شاری قه‌زوێن ٣٠ لاویان به هۆی ئه‌وه‌ی كه خه‌ریكی جه‌ژن و شادیی بوون گرتووه و به به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه شه‌لاقیان لێداون. ئه‌م جۆره رووداوانه به‌رده‌وام له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئسلامیدا دووپات ده‌بنه‌وه و لاوانی ئه‌م وڵاته به زه‌بری زیندان و شه‌لاق له لانیكه‌می ئیمكان بۆ ده‌ربڕینی شادیی خۆیان بێ به‌ش ده‌كرێن.كۆمه‌ڵگای ئێران به پێی جه‌معیه‌تی، زۆرترین ژماره‌ی لاوانی دنیای تێدایه. هه‌ر به‌و پێیه زۆرترین بێبه‌شی و ئازاره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش پێی ئه‌م توێژه‌ی كۆمه‌ڵگا ده‌گرێته‌وه. رێژه‌ی بێكاری له نێو لاوانی ئێران‌دا به نزیكه‌ی له سه‌دا ٦٠ مه‌زه‌نده ده‌كرێت. یه‌ك ملیۆن كه‌س له گیردۆه‌بووان به مه‌وادی موخه‌دێر ته‌مه‌نیان له خوار ١٩ ساڵه‌وه‌یه و ته‌مه‌نی مام ناوه‌ندی گیرۆده‌بوون به مه‌وادی موخه‌دێر له ئێران گه‌یشتووه‌ته ١٣ ساڵ. هه‌روه‌ها ده‌وترێت كه ژماره‌ی لاوانێك كه تووشی جۆره‌ها نه‌خۆشی ده‌روونی و له‌وانه “خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ” ده‌بن، به‌رده‌وام روو له زیاد بوونه.
بێكاری و په‌ره‌سه‌ندنی ئازاره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و له‌وانه گیرۆده بوون به مه‌وادی موخه‌دێر به ته‌واوی پێوه‌ندیان له‌گه‌ڵ یه‌كتری هه‌یه. لاوێك كه به هه‌زار هیوا و ئاواته‌وه دوای تێپه‌ڕ كردنی ده‌یان گیروگرفت و به‌ربه‌ست كه رژیمی ئیسلامی و یان هه‌ژاری به گشتی، له سه‌ر رێگای داناوه، سه‌رئه‌نجام ده‌توانێت مه‌دره‌كێكی ته‌حسیلی له ئاستی ده‌بیرستان، هۆنه‌رستان و یان دانیشگادا به‌ده‌ست بهێنێت و دوای ئه‌وه‌ش دوو ساڵ له ته‌مه‌نی خۆی به سه‌ربازی كردن بۆ رژیم خه‌سار بكات، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌وانه نه‌یتوانیوه پیشه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ مه‌ده‌ره‌ك و خوندنه‌كه‌ی به ده‌ست بێنیت، هه‌مووئاوات وئاره‌زووه‌كانی به‌بادا ده‌چێت. ئاخوا ده‌بێت، حاڵ و رۆژی جه‌وانێك كه به هۆی بێكاری و به هۆی نه‌بوونی هیچ چه‌شنه سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتی سه‌ربه‌خۆ، خۆی به سه‌رباری بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌زانێت و ته‌نانه‌ت ناتوانێت خه‌رج و مه‌خارجی ئیزدواج كردن و پێكهێنانی خانه‌واده‌ش دابین بكات، چۆن بێت؟ له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی لاوان نه له‌سه‌ر زیندوویی و شوروشه‌وقی ده‌ورانی لاویه‌تی خۆیان به‌هره‌یه‌ك ده‌به‌ن و نه ئه‌و ده‌رفه‌ته به‌ده‌ست دێنن كه توانا و ئێستعدادی خۆیان گه‌شه پێبده‌ن.
جگه له هه‌مووی ئه‌مانه، رژیمی كۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام خه‌ریكی خۆسازدانه بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه له لاوانێك كه له ده‌ورانی مه‌دره‌سه و ده‌بیرستاندا نه‌یتوانییوه ئه‌وان وه‌كوو ئولگویه‌ك كه ویستوویه‌تی، واته مێشك وشك و ژێرچه‌پۆكه و ده‌روون نزم باربێنێت. له راستیدا هه‌موو سه‌رمایه‌گوزاری رژیمی ئیسلامی له ماوه‌ی ٣٠ ساڵی رابردوو له‌م بواره‌دا فه‌وتاوه. كۆماری ئیسلامی گه‌لێك پڕۆژه‌ی جۆراوجۆری له ژێر ناوی “مۆبارزه له دژی هێرشی فه‌رهه‌نگی رۆژئاوا” بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر له‌ش و رۆحی لاوان به‌ڕێوه‌برد، به‌ڵام دیتمان كه هه‌مووی ئه‌و پڕۆژانه به‌رامبه‌ر به شه‌پۆلی حه‌ره‌كه‌تی به‌ره‌وپێشی كۆمه‌ڵگا بوونه بڵقی سه‌ر ئاو.
جه‌وانان ئه‌گه‌ر بێكارن و ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تایی ترین ده‌رفه‌تێك بۆ به‌هره‌مه‌ند بوون له پێویستییه‌كانی سروشتی ده‌ورانی جه‌وانی خۆیان بێبه‌شن، به‌ڵام به‌رامبه‌ر به هه‌لومه‌رجی ژیانیان، سه‌ریان دانه‌نه‌واندووه و رێگای خه‌بات له دژی ئه‌م رژیمه‌یان گرتووه‌ته به‌ر. ئه‌م راستییه كاتێك ئاشكراتر ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌م لاوانه هه‌ر ده‌رفه‌تێك كه په‌یدا ده‌كه‌ن، خه‌بات بۆ له ناو بردنی سه‌رجه‌م رژیمی سه‌ره‌ڕۆی كۆماری ئیسلامی ده‌كه‌نه ئامانج.
لێره‌دا پێویسته ئاماژه به راستییه‌كی ئاشكار بكرێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر چی لاوانی ئێران به هۆی ده‌سه‌ڵاتی رژیمێكی كۆنه‌په‌ره‌ست و دژ به ئازادی گه‌لێك له كێشه‌كانیان هاوبه‌شن، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا به هۆی ئه‌وه‌یكه ئه‌ندامانی چینه جۆراوجۆره‌كانی كۆمه‌ڵگان، ئازار و موسیبه‌ته‌كانیان وه‌كوو یه‌ك وا نییه و كاریگه‌ری سیاسه‌ته‌كانی رژیمی ئیسلامی به‌سه‌ر هه‌موویاندا یه‌كسان نییه. ئاشكرایه كه گیروگرفته‌كانی لاوانی چینی كرێكار له‌گه‌ڵ لاوانێك كه چه‌تری پاراستنی بنه‌ماڵه‌یه‌كی موره‌فه‌هیان به‌سه‌ره‌وه‌یه، جیاوازه. به‌ڵام بێگومان په‌ره‌سه‌ندنی خه‌باتی چینی كرێكار به ژن و پیاو و پیر و لاویه‌وه و رزگاری ئه‌و چینه له ده‌ست رژیمی كۆماری ئیسلامی و له ده‌ست نیزامی چه‌وسێنه‌رانه‌ی سه‌رمایه‌داری، سه‌رجه‌م لاوانی كۆمه‌ڵگای ئێران له‌م هه‌لومه‌رجه غه‌یره ئینسانییه‌ی كه رژیمی ده‌سه‌ڵاتدار به‌سه‌ریدا سه‌پاندوون، رزگار ده‌كات.
لاوێك كه ئێستعداد و تواناییه‌كانی به هۆی ده‌سه‌ڵاتی رژیمێكی ئیسلامیه‌وه به‌ربه‌ست كراوه، لاوێك كه باشترین ساڵه‌كانی ته‌مه‌نی له مه‌دره‌سه و ده‌بیرستان و دانیشگاكان له ژێر زه‌ختی ئاموزشی دژ به زانست و كۆنه‌رپه‌ره‌ستانه دایه، لاوێك كه ته‌نانه‌ت مافی هه‌ڵبژاردنی لیباسی به دڵی خۆی پێ ره‌وا نابیندرێت، لاوێك كه به هۆی بچووكترین ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینێك له بواری سیاسی یان كۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌خرێته زیندان و ئه‌شكه‌نجه ده‌كرێت، لاوێك كه له مافی سه‌ره‌تایی هه‌ستان و دانیشتنی ئینسانی له‌گه‌ڵ جنسی موخالفی خۆی بێبه‌ش ده‌كرێت، لاوانێك كه به‌مجۆره جه‌ژن گرتن و شادی ده‌ربڕینیان زیندان و شه‌لاقی به‌دواوه‌یه، هه‌مووی ئه‌و لاوانه له‌گه‌ڵ لاوانی چینی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش ده‌ردی هاوبه‌شیان هه‌یه و رزگاریان له‌م هه‌لومه‌رجه پڕ له نه‌گبه‌تییه له رێگای تێكه‌ڵاو بوونیان له‌گه‌ڵ خه‌باتی چینی كرێكار مه‌یسه‌ر ده‌بێت.