شه‌وی پێنجشه‌ممه ڕێكه‌وتی ١٠ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆماری ئیسلامیی به ناچار له ژێر گوشار و سووربوونی جه‌عفه‌ر عه‌زیمزاده له‌سه‌ر درێژه‌دان به مانگرتن له خواردن و راكێشانی پشتیوانیی به‌ربڵاو له خۆڕاگرییه‌كه‌ی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ناوبراوی ئازاد كرد. جه‌عفه‌ر عه‌زیمزاده خه‌باتكاری جه‌سوور و ئازای بزووتنه‌وه‌ی كرێكاریی و ده‌بیری “ئیتتحادییه ئازادی كرێكارانی ئێران” كه مانگرتن له خواردنه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتووانه كۆتایی پێهێنا، له رێگه‌ی حوكمی مه‌ره‌خه‌سی كه ده‌توانێت درێژتریش بكرێته‌وه، گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ باوه‌شی گه‌رمی چینی كرێكار و بنه‌ماڵه‌كه‌ی. ئه‌م هه‌واڵه شادیی و خۆشییه‌كی كه‌موێنه‌ی چاوه‌ڕاون كراوی لێكه‌وته‌وه.جه‌عفه‌ر له رێكه‌وتی ١٠ی مانی گوڵانی ئه‌مساڵه‌وه مانگرتن له خواردنه‌كه‌ی ده‌ست پێكرد و هه‌تا رێكه‌وتی ١٠ی مانگی پووشپه‌ڕ ئاڵای كه‌مپه‌ینێكی خه‌باتكارانه‌ی به‌ده‌سته‌وه بوو. خواستی سه‌ره‌كیی ئه‌م كه‌مپه‌ینه هه‌ڵگرتنی تۆمه‌تی “پیلانگێڕیی له‌دژی ئه‌منییه‌تی میللی” له سه‌ر په‌روه‌نده‌ی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاریی و مۆعه‌لیمان بوو. له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌م رووداوه، وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی چه‌ند خاڵ پێویسته:
ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی ئێستا ته‌نها هه‌نگاوێكه. جه‌عفه‌ر شه‌خسه‌ن له په‌یامێكیشدا كه به‌دوای ئازادكرانی ناردوویه‌تی، جه‌ختی له‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه. ناوبراو ده‌ڵێت: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه كرێكاران، مۆعه‌لیمان، دانشجوویانی خه‌باتكار، رێكخراوه سه‌ربه‌خۆ كرێكارییه‌كان و بزووتنه‌وه‌ی كرێكاریی جیهانیی یارمه‌تییان كردووه، دواكاریی هه‌ڵگرتنی تۆمه‌ته ئه‌منییه‌تییه‌كان له‌سه‌ر چالاكییه سێنفییه‌كانی كرێكارانیان كرده به بزووتنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره، به‌ڵام هه‌تا ئه‌و جییه كه هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر داخوازییه‌كانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه، هێشتا كارێكی به‌رچاو بۆ وه‌دیهاتنی ئه‌نجام نه‌دراوه”. ناوبراو له درێژه‌دا وتی كه ئازادكرانی خۆی و چه‌ند كه‌سی دیكه جێی خۆشحاڵی و شادومانییه، به‌ڵام هه‌ر ئێستا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كاربه‌ده‌ستان بیانگه‌ڕێننه‌وه بۆ زیندان.
ئه‌گه‌رچی گه‌یشتن به‌م ده‌ستكه‌وتانه هه‌تا ئێستا ته‌نها هه‌نگاوێكی سه‌ره‌تاییه، به‌ڵام هه‌نگاوێكی زۆر گرنگه به ئاراسته‌ی هێنانه‌دی داخوازییه سیاسیی و سێنفییه‌كانی چینی كرێكار. نابێت له‌بیرمان بچێته‌وه كه كۆماری ئیسلامیی بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی دژه مرۆییانه‌ی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران‌دا، بێجگه له سه‌ركوت ئامڕازێكی دیكه‌ی به ده‌سته‌وه نه‌ماوه. له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا كه ناكامییه‌كانی رژیم زیاتر روون بوونه‌ته‌وه و له‌م دوایانه‌شدا ته‌نانه‌ت كۆنه‌په‌رستێكی وه‌ك “ناتقی نووری”، سه‌رۆكی ده‌فته‌ری بازره‌سی خامه‌نه‌یی، به زمانێكی لاروله‌وێری ئاخۆندانه‌ی ئاماژه‌ی به چه‌ند گۆشه‌یه‌كی ئه‌م ئاسته‌نگییانه كرد، قوورسبوونه‌وه‌ی سه‌ركوت زیاتر له هه‌ركات بۆ مانه‌وه‌ی ڕژیم پێویستییه‌كه‌ی ده‌ركه‌وتووه. وتووشیه‌تی كه لێدوانه‌كه‌ی ئه‌م دواییانه‌ی خامه‌نه‌یی روو له به‌رپرسانی قوه‌ی قه‌زاییه كه “ئینقلابیی” بجۆلێنه‌وه، هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یه. له‌ڕاستیدا ئه‌و خوازیاری به‌هێزبوونی باسكی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی قوه‌ی قه‌زاییه بووه، چوونكه له كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێكی گه‌وره و به‌سام له بریسكه‌ی ئه‌م خه‌باته‌ی ئێستا ده‌سڵه‌مێته‌وه. ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی ئێستامان له‌وه‌ها بارودۆخێكدا به‌ده‌ستهاتووه و گرنگیی مه‌سه‌له‌كه‌ش له‌مه‌دایه.
داخوازیی سه‌ره‌كیی جه‌عفه‌ر عه‌زیمزاده و ئیسماعیل عه‌بدیی هه‌ڵسووڕاوی خه‌باتی مۆعه‌لیمان، له‌م كه‌مپه‌ینه‌ی ئێستادا تاكه كه‌سیی نه‌بوو. ئه‌وان به‌ر له هه‌ر شتێك داوای هه‌ڵگیرانی تۆمه‌تی پیلانگێڕیی له دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی” له‌سه‌ر په‌روه‌نده‌ی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاریی و مۆعه‌لیمانی كردووه. کاربه‌ده‌ستانی قووه‌ی قه‌زاییه و راگه‌یه‌نه‌ره‌كانی وه‌ك هه‌واڵنێریی ئاژانسیی حكوومه‌تیی ئیلنا، چاوی له‌م خواسته پۆشیوه و ته‌نها گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دادڕه‌سیی په‌روه‌نده و به‌هه‌ره‌مه‌ندبوون له مافی مه‌ره‌خه‌سییه‌كی به‌ڕه‌سمییه‌ت ناسیوه كه بكرێ ماوه‌كه‌ی درێژتر بكرێته‌وه.
هه‌ڵسووڕاوانی بزووتنه‌وه‌ی چینی كرێكار، وه‌كوو خودی جه‌عفه‌ر، له خه‌باتی ئاشكرایان هه‌میشه له‌ئاست ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی پێشڕه‌وانی ئه‌م چینه‌دا ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه. به‌ڵام ئێستا له‌م هاوسه‌نگییه هێزه‌ی ئێستادا كه ڕژیم توانای ده‌ستبه‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی هه‌ڵسووڕاوان له ژێر ناوی تۆمه‌تی هه‌ڵبه‌ستراوی هه‌یه، ده‌بێ له پاڵ ئه‌م خواسته سه‌ره‌كییه‌ی ئاماژه‌ی پێدرا، داخوازیی تاكه كه‌سیی جه‌عفه‌ر و باقی به‌ندكراوه كرێكاریی و سیاسییه‌كانیش بێنه‌دی.
یه‌كێك له‌وانه گرنگه‌كانی ئه‌م كه‌مپه‌ینه، نومایشدانی چه‌ندینجاره‌ی لاوازیی و زه‌بوونی كۆماری ئیسلامیی له‌م رێگه‌وه‌یه. كاتێك كه دادستانی تاران ڕۆژی ٥ی مانگی پووشپه‌ڕ ئیددیعای كرد كه بۆ جه‌عفه‌ر كارێك ناكات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بشمرێت، له‌ڕاستیدا ژێستێكی بێ پشتیوانه‌ی گرتبوو. به‌ڵام ئه‌م سه‌ركوتانه‌ی ئێستا سه‌لماندی كه زه‌بر وه‌شاندن له‌م رژیمه، زۆر ئاسانتره له‌وه‌یكه ته‌سه‌ور ده‌كرێت.
داخوازییه سێنفیی و سیاسییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاریی فراوانن. هه‌ندێكیان له‌م بارودۆخه‌ی ئێستاشدا دێنه‌دی و ده‌بێ بواری ئه‌وانی دیكه‌ش بڕه‌خسێندرێت. جه‌عفه‌ر له په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به هه‌ندێك له‌م خواستانه كرد كه ده‌كرێ به‌مجۆره كورت بكرێنه‌وه. تێكڕای به‌ندكراوه كرێكاریی، سیاسیی و عه‌قیده‌تییه‌كانی وه‌ك بێهنام ئیبراهیم زاده و “محه‌ممه‌د جه‌ڕاحی” ده‌بێ ئازاد بكرێن. كرێكاران، مۆعه‌لیمان و تێكڕای زه‌حمه‌تكێشان ده‌بێ له درێژه‌ی ئه‌م خه‌باته‌ی ئێستادا، بتوانن رێكخراوه و ته‌شه‌كولی سه‌ربه‌خۆی خۆیان پێك بهێنن. ده‌بێ بتوانن خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌یان رێكبخه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌یكه ئه‌م خه‌بات و ئێعتڕازاته مۆرێكی ئه‌منییه‌تییان له‌سه‌ر بدرێت و هه‌ڵسووڕاوه‌كانی تۆمه‌تی ئه‌منییه‌تییان بدرێته پاڵ و به‌ند بكرێن. هه‌قده‌سته‌كان به‌پێی ستاندارده‌كانی ژیانی ئه‌مڕۆكه‌ی مرۆڤه‌كان زیاد بكرێن. له به‌رامبه‌ر كاری یه‌كسان بۆ ژنان و پیاوان، هه‌قده‌ستی یه‌كسان بدرێت. مافی رێكخستنی مانگرتن، كۆبوونه‌وه و رێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆ، به‌بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت و ئیجازه له ده‌وڵه‌ت و كارفه‌رما، به‌ڕه‌سمییه‌ت بناسرێت و داخوازیگه‌لی دیكه‌ی له‌م چه‌شنه.
هاتنه‌دی ئه‌و داخوازییانه‌ی كه ئێستا بواری هاتنه دییان ره‌خساوه و هه‌روه‌ها ئه‌و داخوازییه سێنفیی و سیاسییانه‌ی كه ده‌بێ بواری هاتنه‌دییان بڕه‌خسێندرێت، به‌شێكن له خه‌بات و كارزارێكی گه‌وره‌تر. كارزار و خه‌باتێك كه جه‌عفه‌ر عه‌زیمزداه له جه‌ره‌گه‌ی زیندان هه‌تا هێنانه‌دی ئامانجی نیهایی چینی كرێكار واته دامه‌زراندنی حكوومه‌تی كرێكاریی و دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سۆسیالیستیی، ته‌نها یه‌كێك له ئه‌ڵقه‌كانییه‌تی.