کاژێر ٤ و ٤٠ خولەکەی دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی گاز ماڵێک لە شەقامی شەریعەتی شاری کرماشان تەقییەوە و بەوهۆیەوە ژنێک بە سەختی بریندار بوو.
لەم پێوەندەدا بەرپرسی ڕێکخراوی ئاگرکوژێنەوەی شارەداری کرماشان ڕایگەیاند، هۆکاری ڕوودانی ئەو تەقینەوەیە بڵاوبوونەوەی گاز لەو ماڵەدا بووە و بههۆی بههێزی تهقینهوهكه چەند ماڵێکی دەراوسێیان زیانیان بەرکەوتووە و ماوەی ٤٠ خولەکی خایاندووە کە ئاگرەکە بە تەواوەتی کۆنتڕۆڵ بکرێت و برینداری ڕووداوەکەش بۆ ناوەندە دەرمانییەکان بگوازرێتەوە.