ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی مانگی ڕێبه‌ندان، له ئاكامی تێكهه‌ڵچوونی هاوڵاتیانی به‌لووچ و هێزه ئه‌منییه‌كان دوو بەکرێگیراوی دەزگای ئیتلاعات بریندار بوون و لاوێکی بەلووچ دوای برینداربوونی، دەستبەسەرکرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م گه‌نجه به‌ناوی”عه‌لی بامری” له ئاكامی شه‌ڕ و پێکدادان له گه‌ڵ هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی ئه‌و به‌كرێگیراوانه قاچی برینداربووه و ده‌ستبه‌سه‌رکراوه.هه‌ر‌وه‌ها دوو به کرێگیراوی ئیداره‌ی تیرۆریستی ئێتلاعات که هێشتا ناسنامه‌یان ئاشكرا نه‌كراوه بریندار بوون.