رۆژی یەکشەممە 9ی مانگی گوڵان، بە دوای کوشتنی “ئەیهاب وەزنی”، هەڵسووڕانی سیاسی و لە رێکخەرانی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی 2019، لە چەندین شاری عێڕاق خۆپێشاندان کرا.
رۆژێک پاش کوژرانی “ئەیهاب وەزنی” هەڵسووراوی سیاسی و لە رێکخەرانی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی 2019ی عێڕاق، لە چەندین شار لەوانە: کەربەلا، ناسرییە و دیوانییە خۆپێشاندان کرا. لە ئامانجەکانی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی 2019 کۆتا کردنی حزووری، دەستو پێوەندەکانی رژیمی ئیسلامی لە عێڕاق بوو. خۆپێشاندەران لە ناڕەزایەتییەکانیان دا هەر ئەم گرووپانە بە تاوانباری سەرەکی بۆ کوشتنی “ئەیهام وەزنی” دەزانن.