ڕۆژی شه‌ممه ٢ی مانگی گه‌لاوێژ، ئه‌رته‌شی توركیا به چه‌كی قورس ژماره‌یه‌ك گوندی له ناوچه‌كانی “ته‌ل ته‌مه‌ر” و “شه‌هبا” بەچڕیی بۆردوومان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هاوارنیوز، ئەمڕۆ ئه‌رته‌شی توركیا و گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته گونده‌كانی “گۆزه‌لیه” و “ته‌ل له‌به‌ن”یان لە ڕۆژئاوای “ته‌ل ته‌مه‌ر” به كاتیۆشا و هاوه‌ن بۆردوومانكرد. هه‌وه‌رها ئه‌رته‌شی توركیا ناوچه‌كانی نێوان “ئومه حۆش” و “شه‌عاله”ی له كانتونی “شه‌هبا” به قورسی تۆپبارانكرد. جێگای ئاماژه‌یه كه هێشتا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ڕێژه‌ی زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی ئه‌و بۆردوومانه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.