رۆژی یەکشەممە 19ی مانگی گوڵان، لە درێژەی ناڕەزایەتی فەلەستینیەکان، پۆلیسی ئیسڕائیل بە بۆ بڵاوە پێکردنی خۆپێشاندەران لە نارنجەکی دەستی و ماشێنی ئاوپاش کەڵکی وەر گرت.
بە دوای داگیرکردنی ماڵ و وەدەر نانی کۆمەڵێک فەلەستێنی لە گەڕەکی “شێخ جەراح”ی بەیتولموقەدەس، شەپۆلێکی نۆێ لە ناڕەزایەتی فەلەستینیەکان سەری هەڵداوە کە ئێستاش بەردەوامە. پۆلیس و هێزە ئەمنیەتییەکانی ئیسڕائیل لە کاردانەوە بەو ناڕەزایەتییە بەرحەقانە بە شێوازێکی دژە ئینسانی بە گرتن و هایشتنی گازی فرمێسک رێژو ماشینی ئاوپاش لە هەوڵی سەرکووتی بزووتنەوەکە دان. تا ئێستا زیاد لە 220 فەلەستینی بریندار بوون و بە دەیان کەسیش دەسبەسەر کراون.