به هۆی ته‌قینه‌وه له پاركێكی سه‌نعه‌تی و كارگه‌ی چه‌ندین شیركه‌تی شیمیایی، له شاری لێوركۆزن”ی ئاڵمان، لانیكه‌م ٢ كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و چاره‌نووسی پێنج كه‌س نادیاره.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م ڕووداوه ڕۆژی سێشه‌ممه كاتژمێر ٩ و ٤٠ ده‌قێقه‌ی به‌یانی ڕوویداوه و پتر له ٣٠ كه‌س برینداری لێكه‌وتۆته‌وه. ته‌قینه‌وه‌كه له ناوه‌ندی به‌ڕیوه‌بردنی پاشماوه‌ی “چه‌م پارك”ی شاری “لێوركۆزن” ڕوویداوه و گه‌ڕان به دوای پێنج ون بووی ئه‌و ڕووداوه درێژه‌ی هه‌یه. شایانی باسه كه هێشتا هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه ئاشكار نه‌كراوه.