ڕۆژی چوارشهممه ١٢ی مانگی ڕێبهندان، ئەمریکا ڕایگەیاند؛ بەهۆی پشتیوانیی لە ڕوسیا لە جەنگی ئۆکرانیا ژمارەیەک ناوەند و دامەزراوەی کۆماری ئیسلامی ئێران تهحریم دهكات.
وەزارەتی بازرگانیی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد؛ حەوت کۆمپانیا و دامەزراوەی سەر بە سپای پاسدارانی خستوەتە نێو لیستی تهحریمهكانیهوه کە دەستیان هەیە لە بەرهەمهێنان و دابینکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ روسیا. ههروهها وەزارەتەکە هۆشداریی داوە هەرجۆرە بازرگانیی یان پەیوەندییەک لەگەل ئەو ناوەند و دامەزراوانەی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە و بە سەرکێشیی دژی یاسا نێودەوڵەتییەکان لەقەڵەم دەدرێت.