ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی مانگی ڕێبه‌ندان، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی لە شاری “ئابدانان” هەڵیانکوتایە سەر ماڵی دایک و باوکی چالاکێکی سیاسی کورد بە ناوی “یوسف نەزەری”.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەم بەکرێگیراوانە هەموو پەنجەرەی باڵەخانەکەیان شکاندووە و چوونه‌ته ژووره‌وه لە کاتێکدا “موراد عەلی نەزەری” باوکی ئەم چالاکە سیاسییە تەمەن ٧٨ ساڵە و تووشی نەخۆشی دڵ بووە و براکەی کە کەم ئەندامه جەستەیی هەیە تووشی شۆکێکی دەروونی بووە و هه‌روه‌ها “یوسف نەزەری”، کە لە شاری هەولێری کوردستانی عێراق نیشتەجێیە، لە چەند مانگی ڕابردوودا كۆماری ئیسلامی هه‌ڕه‌شه‌ی ڕفاندن و تیرۆرکردنی ده‌كات.