پێشانگای وێنە کۆنەکانی شاری سنە و کتێبی “ئاڵبۆمی سنە” لە نووسین و کۆکردنەوەی “حامیدی شەریعەتی” لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوودا لە گالێری “سینەما بەهمەنی” شاری سنه بەڕێوەدەچێت.
لەم پێشانگایەدا ۵١ وێنەی کۆنی شاری سنە لە قەوارەی ٧٠ و ٥٠ لە نێوان ساڵەکانی ١٢۶٠ تا ساڵی ١٣۵٧ی هەتاوی کۆ کراونەتەوە و لەو پێشانگایەدا نهمایش دهكرێن. “حامید شەریعەتی” نووسەری کتێبی “ئاڵبۆمی سنە” لەسەر ئەم بەرهەمە بە هەواڵنێریهكانی ڕاگەیاندووە: کتێبەکە لە ٢٧۵ لاپەڕە پێک هاتووە کە هەشت بەشی، وێنەی نەخشە کۆنەکانی شاری سنە، زانایان و ناوداران، کاربەدەستان، میران و خانەکان، بازاڕیان و کاسبکاران، هونەرمەندان، وەرزشوانان و سکە کۆنەکانی سەردەمی پێشوو لەخۆ دەگرێت. جێگای ئاماژەیە ئەم کتێبە لەماوەی ۵ ساڵدا بە شێوەی کاری مەیدانی و دیدار لەگەڵ بنەماڵە کۆنەکانی شاری سنە کە وێنەی سەردەمی پێشوویان كه لە ئاڵبۆمەکانی خۆیاندا هەبووە، کۆ کراونەتەوە.