بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، نرخی دۆلار ٢٥٢ هەزاری تێپەڕاندووە و ئەمەش کارەساتێکی گەورەی لە سەر ژیانی هاووڵاتیان لە ئێراندا درووست کردووە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەرزبوونەوەی ڕۆژانەی نرخی دۆلار و هەڵاوسان لە ئێران، نەک تەنیا بووەتە هۆی کۆتایی هاتنی چالاکییەکانی ژمارەیەک لە کارگەکان و بێکاری کۆمەڵێکی زۆر لە کرێکاران، بەڵکوو ئابووری هاووڵاتیانی هێناوەتە ژێر هەژارییەوە و ئەمەش زیانێکی زۆری ئابووری و تەندروستی بە شارومەندان گەیاندووە. ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ئێران، سەرەڕای بوونی سەرچاوەیەکی زۆری ئابووری، بە هۆی گەمارۆکانی ئەمریکا و هەروەها سیاسەتە شەرئەنگیزانەکانی ڕژیم، هەناردە و هاوردەکردنی بەرهەم لە سەدا ٩٠ ڕاوەستاوە و ڕیم چیتر توانای دابین کردنی پێداویستییەکانی ژیانی هاووڵاتیانی نییە.
