ڕۆژی شەممە ١٠ی مانگی گوڵان، هەر یەکە لە “مەجید کەریمی، فاتمە زەند کەریمی، سەلاح سورخی، موختار ئەسەدی و ڕەزا مورادی” لە موعەلیمان و چالاکانی سنفی شاری سنە له لایه‌ن ئیتلاعاتی شاری سنه بانگهێشت كراون و هه‌روه‌ها كاتژمێر ٣ی شه‌وی ڕابردوو سێ ئه‌ندامی به‌ڕێوبه‌ری ئه‌نجومه‌نی سێنفی موعه‌لیمانی كوردستان له شاری مه‌ریوان به ناوه‌كانی “شه‌عبان محه‌ممه‌دی“، “ئه‌سكه‌نده‌ر محه‌ممه‌دی“، “مه‌سعوود نیكخواه“، “ئارام قادری” و “مێهدی ته‌فسیری” له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری مه‌ریوان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو موعەلیمانە لە لایەن هێزەکانی ئیداری ئیتلاعاتی سنە و مه‌ریوان بەهۆی بانگهێشتی کۆبوونەوە ناڕەزایەتی موعەلیمان کە بڕیاره له ئه‌مڕۆدا لە زۆربەی شارەکانی ئێران بەڕێوە بچێت، بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. جێگای ئاماژەیە هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بە گرتن و زیندانی کردنی موعەلیمان لە زۆربەی شارەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی، هەوڵی کۆتایی هێنان و ڕێگری كردن له به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونەوەی موعەلیمان ئەدەن و لەم پێوەندەدا هه‌تا ئێستا بەدەیان چالاکوانی سێنفی و موعەلیم، له لایه‌ن ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر و بانگهێشت کراون. جێگای ئاماژه‌یه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی موعه‌لیمان و فه‌رهه‌نگیانی شاری مه‌ریوان هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم پاش بینینی به‌رخوه‌دان و پێداگری به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر ئازاد كرانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شه‌وی ڕابردوو، هه‌ر یه‌كه له “شه‌عبان محه‌ممه‌دی و ئارام قادری” ئازاد كراون كه له دوای كۆتایی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه دیسانه‌وه له لایه‌ن ئه‌و هێزه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.