به‌پێی زانیارییه‌كان ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی مانگی ڕێبه‌ندان،٤ مه‌له‌وانی کەشتییەکی بارهەڵگری دار له “بەندەر چابەهار” بێسەروشوێن بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەم چوار مه‌له‌وانه پێرسونێلی کەشتییەکی بارهەڵگری دار بوون کە لە به‌نده‌ر چابەهار ئاگری گرت کە لە کۆی هەشت ئەندامی تیمەکە چواریان ڕزگارکرا، بەڵام چواریان بێسەروشوێن بوون. “ئەحمەد هاشمی”، جێگری سەرۆکی بەندەر و دەریایی سیستان و بەلووچستان، ئەم هەواڵەی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند، ڕووداوەکە بە دووری 80 كیلومتری لە بەندەری چابەهارەوە ڕوویداوە، کە “چوار مه‌له‌وان ڕزگارکراون، بەڵام بەداخەوە چوار مه‌له‌وانی دیكه بێسه‌روشوێن بوون.