بە پێی هاواڵەکان، ١٠ خوێندکاری زانکۆی فردەوسی مەشهەد لە لایەن کۆمیتەی ئینزیباتی زانکۆە بە شێوەی کاتی لە مافی خوێندن بێبەش کراون یان لە زانکۆ دەرکراون.
ئەو خوێندکارانە بریتین لە “ئیلیاس ڕەزازادە، ئەمیر عەباس عەبدۆڵڵا زادە، پژمان خەلیلی، ئەمیر حسێن حەسەن پوور یامچی، ڕەزا ئابساڵان، ڕامین فەداییان، محەممەد حسێن ڕەزەوی تەقەوی، حەمیدڕەزا کشوەری، عەلیڕەزا نەجاتی زەحمەتکێش و سامان مۆسلم”
لە پەیوەندی بە ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردووەوە، 8 کەس لەو خوێندکارانە بۆ ماوەی درێژ لە مافی خوێند بێبەش کراون و 2 کەسی دیکەشیان لە زانکۆی فردەوسی شاری مەشهەد دەرکران.
