بە پێی ڕاپۆرتەکان، مەسعوود فەرهیختە زیندانی بەندکراو لە زیندانی ناوەندی کەرەج لە سەرەتایی ترین مافەکانی خۆی بێبەش کراوە.
بە وتەی هاوسەرەکەی، ناوبراو زیاتر لە 50 رۆژە کە نەیتوانیوە هیچ پەیوەندییەک لەگەڵ بنەمالەکەیدا بگرێت و ئاماژەی بەوە کردووە کە، دۆخی شوێنی ڕاگرتنی ئەو کەسە زۆر ناجێگر و هەروەها جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە ناوبراو بۆ ماوەی زیاتر لە ٢٠ ڕۆژ لە مانگی پووشپەڕدا، لە ژووری تاکەکەسی ڕاگیراوە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.
