بەپێی دوایین زانیارییەکان، “زەرتوشت ئەحمەدی ڕاغب” بەندکراوی سیاسی ڕاگیراو لە زیندانی ناوەندی شاری کەرەج، لە مافی پەیوەندی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ناوبراو پاش گواستنەوەی لە زیندانی قزڵحەساری کەرەجەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی کەرەج، لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بە تەواوی بێبەش کراوە و هەروەها بۆ ماوەی زیاتر لە یەک مانگە ڕێگری لە پەوەندی تەلەفۆنی ئەو هاووڵاتییە بەگەڵ بنەماڵەکەی دەکرێت. شایانی باسە کە ئەو بەندکراوە، لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە هۆی دەربڕینی ناڕەزایەتی دژ بە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی و هەروەها هەڵسوکەوتی دژبەرانەی بەرپرسانی زیندان لەگەڵ بەندکراوانی سیاسی، ڕووبەڕووی توندوتیژی بووەتەوە.
