لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا زۆربەی بەندکراوانی بەندی ٨ی زیندانی ئهوین تووشی نهخۆشی ئەنفلۆنزا بوون.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە یەکیەتیی ئازادی کرێکارانی ئێران، له چهند ڕۆژی ڕابردوودا “شاپوور ئیحسانی ڕاد”، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری یەکیەتیی ئازادی کرێکارانی ئێران تووشی تاو لەرزێکی توند بووه و ههروهها “سینا زاهیری” دوای خراپ تربوونی بارودۆخی جهستهیی گواسترایهوه بۆ نەخۆشخانەی زیندان. شایانی باسه ژمارەیەکی زۆر لە زیندانیان و دەستبەسەرکراوان لە کەرەنتینەی زیندانەوە بۆ بەندی ٨ و بەشهكانی دیکە گواستراونەتەوە و ئەمەش بووەتە هۆی خراپتربوونی بارودۆخیان.بە پێی ئەم هەواڵانە بەشی ژنانی زیندانی ئێڤین لە هەمان بارودۆخدایە و زۆرێک لە زیندانیانی ژن نەخۆش کەوتوون، لەم دۆخەدا بەرپرسانی زیندان ئامادە نەبوون دهرمان بەسەر زیندانییەکاندا دابەش بکەن و ئیمکاناتی پزیشکی و دەرمانی پێویست بۆ زیندانیان له ئارادا نییە.